كۆمسیۆن ڕێژه‌ى ده‌نگدان به‌رزده‌بێته‌وه بۆ سه‌روى %50

هه‌ولێر-KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێژه‌ی ده‌نگدانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی تا سه‌عات یه‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرا كرد، كه گه‌یشتووه‌ته نزیکەی 50% و له سلێمانیش زۆرترین هاوڵاتیان به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كردووه.
گاتع زه‌وبه‌عی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى راگه‌یاند: به راپۆرتی ره‌سمی و به‌پێی ئاماره‌كان، تا سه‌عات یه‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نزیکەی 50%ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له‌ده‌نگدانی گشتیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاشكراشیكرد: زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگدان تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر 50% و له پارێزگای هه‌ولێر 48% و له پارێزگای دهۆكیش 47%.
هاوكات به‌پێى زانیارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ر به‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رێژه‌ى ده‌نگدان له هه‌رسێ پارێزگاى كوردستان بۆ سه‌روى %50 به‌رز ده‌بێته‌وه.




