٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆیتەرز: کورد وێڕای ئەم دەنگدانەی بەرەو سەربەستیی زیاتر هەنگاو دەنێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە کاتێکدا بەشەکەی دیکەی عێراق و وڵاتانی ناوچە رووبەڕووی توند و تیژی و قەیران بوونه‌تەوە، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەم هەڵبژاردانەیدا بەرەو مسۆگەرکردنی مافەکان و سەپاندنی ئاسایش و ئەمنیەت هەنگاو دەنێت.
بە پێی ئەم راپۆرتە، هەرێمی کوردستان بەبەراورد لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌کە، لە دابینکردنی ئاشتی و ئاسایش بۆ هاووڵاتیاندا سەرکەوتووە. سەرەڕای ئەمەش توانیویەتی سەرمایەی کۆمپانیا جیهانییەکان رابکێشێت و ببێتە هۆی دابنیکردنی پشتیوانییەکی ئابووری بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی زیاتر.
دەقی راپۆرتەکە دەڵێت: "کورد توانیویەتی لە عێراقێکی خوێناویدا، ئەم هەرێمەی خۆی لە هەموو توندی و تیژی و ئاژاوەیەک بپارێزێت و هەروها توانیویەتی سەرمایەی کۆمپانیای گەورەی وەک ئیکسۆن موبیل و تۆتاڵ بۆ لای خۆی رابکێشێت."
راپۆرتەکە لەزمان سەعید رەمزی ماردینی، کە لە ئەنستیتۆتی لێکۆلێنەوەی ستراتیژیی عێراق لە بەیرووت کار دەکات، داکۆکی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: حکوومەتی داهاتووی کوردستان لەم چارەگە سەدەیەدا لەبارەی کوردی عێراقەوە گرنگترین بڕیارەکانی ئەم دەستەڵاتەی کوردی دەدات

هەواڵی پەیوەندیدار