تۆری شەمس: لەرۆژی دەنگدان سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشڵكارییان ئه‌نجام داوه

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ چاودێرێکی ھەڵبژاردن ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەکاتی دەنگدان بانگەشەیان بۆ لیستەکانیان کردووە و پێشێلکاریان ئەنجامداوە.
هۆگر چه‌تۆ لێپرسراوی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن بەKDP.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دوای ئەوەی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و بنكه‌یه‌ی كه ده‌نگیان لێ داوه، دوای ده‌نگدانیان له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ لیسته‌كانیان كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بانگه‌شه كردن راوه‌ستاوه.
هۆگر چه‌تۆ: ناکرێت لە رۆژی دەنگداندا ھیچ لایەنێک بانگەشە بۆ لیستەکەی بکات، چونکە کاتی بانگەشە تەواو بووە و رۆژی دەنگدانە، بۆیە ئەوەی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه كردوویانه پێشێلکارییە.
چه‌تۆ رونیشیکرده‌وە، ئێمە وەکو تۆری شەمس لە راپۆرتەکانی خۆمان ئەمە وەکو پێشێلکاری تۆمارده‌کەین و پێویستیشه كۆمسیۆن سزایان بدات.




