رۆژنامەنوسان لە ھەر شارێک بن دەتوانن دەنگ بدەن.

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ئاشکرایکرد، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رێکەوتوون و لە ھەر پارێزگایەک بنکەیەک بۆ رۆژنامەنووسان کراوەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی لێبدەن.
حاکم ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بەKDP.infoراگەیاند: ئێمە ھەوڵێکی زۆرمان دا بۆئەوەی رێگا بە رۆژنامەنوسان بدرێت رومالی پرۆسەی دەنگدان بکەن لە ھەموو بنکەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا وهڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە.
حاکم ئازاد گوتیشی: لە زۆر شوێن رێگری لە رۆژنامەنوسان کراوە رومالی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن کەئەمەش جیگەی نیگەرانییە لای ئێمە.
حەمەدەمین رونیشیکردهوە، داوا لەھەموو رۆژنامەموسان دهکەین لەھەر شوێنێک پێشێلکارییان بەرامبەر کرابێت لەشێوەی سکاڵا پێشکەشی ئەوان بکەن بۆ ئەوەی کاری لە سەر بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژنامەنووسان دەتوانن لەھەر پارێزگایەک بن دەنگی خۆیان بدەن، ئەگەر خەڵکی ئەو پارێزگایەش نەبن ، چونکە بنکەی تایبەتیان بۆ کراوەتەوە.




