چاودێرێكى نێوده‌وڵه‌تى:ئه‌گه‌ر گرفتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناو به‌رده‌وامى هه‌بێت ده‌بێت بیر له كاتى زیاد كرا‌و بكرێته‌وه

هه‌ولێر- KDP.info/ چاودێرێك ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو پشكى شێرى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوه‌كان به‌ر پارێزگاى هه‌ولێر كه‌وتووه ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه هه‌ندێك لایه‌ن له سلێمانى هه‌وڵى خروقاتیان داوه.
ته‌نیا كوردى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى له لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتى: پرۆسه‌ى ده‌نگدان له كوردستان زۆر شه‌فاف و ڕوونه كه ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بووه كه هه‌ندێك پێشبینى ئه‌وه‌یان ده‌كرد خروقات دروست ده‌بێت گوتى :" ڕێژه‌ى ده‌نگدان نزیك ده‌بێته‌وه له %50 و خه‌ڵكى كوردستان به متمانه‌وه چوونه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى كراوه هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى له سلێمانى هه‌وڵیان داوه كه گرفت دروست بكه‌ن، خاڵى دووه‌مى گرفته‌كان مه‌سه‌له‌ى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوى هاووڵاتیانه له شارى هه‌ولێر به شێوه‌یه‌ك هه‌ولێر پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوه‌كان بۆنمونه له گه‌ڕه‌كى ئازادی ناوى به‌شێكى یه‌كجار زۆرى هاووڵاتیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه له ساڵى 1995 له دایك بوون بۆیه ئه‌وه گرفتێكى سه‌ره‌كییه و ده‌بێت كۆمسیۆن ڕێگا چاره‌یه‌كى یاسایى بدۆزێته‌وه و گوێ له داواكارى خه‌ڵك بیگرێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه حه‌ق وایه بنكه‌یه‌كى "موته‌فه‌ریقه" بكرێته‌وه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌كاتی به‌رده‌وامى ئه‌م گرفته‌ش ده‌بێت بیرله‌وه بكرێته‌وه كه كاتى هه‌ڵبژاردن درێژ بكرێته‌وه.




