به‌په‌له .. به‌رپرسێكى كۆمسیۆن : له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوى ده‌نگده‌ران

هه‌ولێر _ KDP.info/ به‌رپرسێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌رپێشێلکارییه‌ك له‌لایه‌ن لایه‌نێكى سیاسیه‌وه هه‌بێت ده‌توانرێت سكاڵا تۆمار بكرێت، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌بێت گرفتى نه‌هاتنه‌وه‌ى ناوى ده‌نگده‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت.
عبدلرحمان خه‌لیفه به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه جه‌ماوه‌ریه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتى :" ئه‌وه‌ى تائێستا كێشه‌ى له‌به‌ر ده‌م ده‌نگده‌ر دروست كردووه مه‌سه‌له‌ى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوه‌ى هاووڵاتیانه و به‌ڵام داواده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كى خێرا چاره‌سه‌رى بۆبدۆزرێته‌وه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هه‌رلایه‌نێك پێشێلکارییه‌کی بینى ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات.




