چاودێریکی ھەلبژاردن: ئەوکێشانەی لەدەنگدانی تایبەت ھەبوو لە دەنگدانی ئەمڕۆ دوبارەبوونەتەوە

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ چاودێرێکی ھەلبژاردنی ئاشکرایکرد،ئەو کێشانەی لە دەنگدانی تایبەتی رۆژی پێنج شەممە ھەبوو ھەمان ئەو کێشە لە دەنگدانی گشتی ھەیە.
شوان سابر گەردی چاودێری تیمی چاودێریکردنی ژینگەی ھەلبژاردنی سەربە تۆری شەمس بەkdp.infoی راگەیاند: لە ھەلبژاردنی ئەمجارەی ھەندێک کێشە لە دەنگدانی تایبەت ھەبوو ئێمە وەکو تۆری شەمس لە راپۆرتەکانی خۆمان ئاماژەمان پێکردوە، وەکو نەھاتنەوە ناو ودوبارەبوونەوەی ناو وخاوی ئامێری ئەلکترۆنی ئەمانە ھەموو گرفتن لە بەردەم پرۆسەکە.
شوان سابر گەردی گوتیشی: کۆمسیۆن لەرۆژی دەنگدانی تایبەت باسی لەوە کرد کە کێشەی ئامێری دەنگدان چارەسەر دهکەن وتیم پێکدەهێنن، بەڵام چاودێرانی ئێمە سەردانی بنکەکانیان کردوە کە تیمەکان لەوێ نین، بۆیە کێشەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا چارەسەرنەکراوە.
بەیانی ئەمڕۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە دووملیۆن هاوڵاتی لهسهرانسهری کوردستان دەستی پێکرد و تاوەکو ئێوارەش بەردەوام دەبێت.




