ڕۆمیۆ هه‌كارى : له هه‌رسێ پارێزگاى كوردستان ده‌نگدان زۆر به‌باشى به‌ڕێوه ده‌چێت

هه‌ولێر - KDP.info/ سكرتێرى پارتێكى ئاشورى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو پرۆسه‌ى ده‌نگدان به باشى به‌ڕێوه ده‌چێت ده‌شڵێت :"گه‌رموگورى به هاووڵاتیانه‌وه دیاره".
ڕۆمیۆ هه‌كارى سكرتێرى پارتى به‌یت نه‌هرێن له لێدوانێكدا بۆ KDP.info ى گوتى :"ئه‌مرۆ 21/9/2013 له ناحیه‌یی عینكاوا ده‌نگنم داوه و به شێوه‌یه‌كى زۆر ئازادانه‌و كه‌شێكى هێمن ئه‌وه‌ى من تێبینیم كرد له ناحیه‌یی عه‌نكاوا به‌به‌راود له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیكه ئاماده‌كارى ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى زۆر به‌باشى به‌ڕێوه چووه هه‌روه‌ها گه‌رمو گوڕیه‌كى زۆر به ده‌نگده‌رانه‌وه دیار بووه".
گوتیشى :" ئه‌وه‌ى ئێمه تێبینى ده‌كه‌ین له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى كوردستان ده‌نگدان به شێوه‌ى باش و ڕێك و پێك به‌ڕێوه چووه




