به‌په‌له.. كێشه‌ى نه‌هاتنه‌وه‌ى ناو سه‌دان هاووڵاتى له ده‌نگدان بێ به‌ش كردووه

هه‌ولێر - KDP.info/ به‌شێكى زۆرى هاووڵاتیان ناویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه تائێستاش كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ پلانێكى له‌و باره‌وه‌نیه.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 21/9/2013 ده‌نگدانى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد له كاتێكدا چه‌ند كێشه‌و گرفتێك ڕووبه‌ڕوى هاووڵاتیان بوویه‌وه یه‌كێك له‌و كێشانه نه‌هاتنه‌وه‌ى ناوى هاووڵاتیانه به‌تایبه‌تى له شارى هه‌ولێر له‌م باره‌وه ڕۆژنامه نووس كارزان هه‌ورامى له بنكه‌ى ده‌نگدانى شارى هه‌ولێر به KDP.info ڕاگه‌یاند سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ له به‌شێكى زۆرى بنكه‌كانى ده‌نگدان كێشه‌ى نه‌هاتنه‌وه‌ى ناو ڕێگرى بووه له‌به‌ر ده‌م ده‌نگده‌ران گوتى :" به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك له هه‌ڵواسراوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌كان ناویان هه‌یه و له ناو تۆمارى هۆبه‌كان ناویان نیه ئه‌وه‌ش واده‌كات كه ڕێكخه‌رانى كۆمسیۆن ڕێگرى له ده‌نگدانى هاووڵاتیان بكه‌ن به‌و بیانوه‌ى كه ڕێنمایه‌كان ڕێگه ناده‌ن".
گوتیشى :" له ئه‌نجامى چاپه‌كانى كۆمسیۆن به‌شێكى زۆرى ناوه‌كان به فۆنتى عه‌ره‌بى نووسراوه ئه‌وه‌ى گرفتى دروست كردووه بۆنمونه پیتى "پ" به فۆنتى "ب" هاتۆته‌وه له كاتێكدا به‌س به‌هۆى هه‌ڵه‌ى فۆنتێكه‌وه سه‌دان كه‌س له بنكه‌كان له ده‌نگدان بێ به‌شكراوون




