٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھندرێن محەمەد:١٠تیمیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئامێری مۆری دەنگدان پێکھێناوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،١٠تیمیان پێکھێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئامێری دەنگدان کە لەدەنگدانی تایبەت کێشەی بۆ دەنگدەران دروست کردبوو.

ھندرێن محەمەد  ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پرۆسەی ھەلبژاردن کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستی پێکردوە وتاوەکو پێنجی ئێوارەش بەردەوام دەبێت و بۆچارەسەرکردنی کێشەی ئامێری دەنگدانیش ژمارەیەکی زۆری ئامێری یەدەکیان ئامادەکردوە و١٠ تیمیش بۆ ئەم مەبەستە پێکھێندراوە.

ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: ئەو کەسانە لە دەنگدانی تایبەت ناویان نەگه‌رابووە، دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن ودەنگی خۆیان بدەن.

ساڵح رونیشیکردوە،رەنگە بەھۆی ئەو ئامێرەوە ھەندێک جەنجاڵی دروستبکات،بەڵام ھەموو کارمەندانیان ئاگادارکردۆتەوە کە خۆراگربن تاوەکو پرۆسەکە تەواو دەبێت.

بەیانی ئەمڕۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە دووملیۆن و٦٥٠کەس دەست پێکرد وتاوەکو ئێوارەش بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار