كۆمپانیای (Ubisoft) به‌ڵێنی دا ئاڵای كوردستان له دوایین فێرژنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی لابدات

كۆمپانیای (Ubisoft) به‌ڵێنی دا ئاڵای كوردستان لابدات له دوایین فێرژنی یاریه‌كه‌یدا كه له یارییه‌كه‌دا "ئاڵای كوردستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان دانراوه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئه‌مڕۆی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای ( Ubisoft ) ی‌و بی سۆفت كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان بۆ به‌رهه‌م هێنانی یارییه ڤیدیۆییه‌كان، ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا بۆ لابردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دوایین به‌رهه‌می یاری ڤیدۆیی.
یاریه‌كی ڤیدیۆیی ده‌بێته هۆی توڕه‌كردنی هاوڵاتیانی كوردستان، چونكه له‌م یاریه ڤیدیۆییه‌دا ئاڵای كوردستان له‌گه‌ڵ "تیرۆرستان" پیشان ده‌دات و له دیمه‌نێكی یاریه‌كه‌دا له شوێنێكدا كۆمه‌ڵێك تیرۆریست به زمانی فارسی قسه ده‌كه‌ن و ئاڵای كوردستانیش به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه.
به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م یارییه ڤیدیۆییه، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به نوسراوێكی ره‌سمی ناڕه‌زایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی كوردستانی ئاراسته‌ی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م یاریه كرد.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه "وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر به‌كاهێنانی سومبول و هێمای نه‌ته‌وه‌یه‌كی خه‌باتكارو شۆڕشگێڕی تینووی ئازادی و دیموكراسی قوربانی ده‌ستی تیرۆر. ناكرێ ئاڵای كوردستان بكرێته هێمای تیرۆرستان، داواتان لێده‌كه‌ین به‌زووترین كات ئه‌م بڕگه‌یه له به‌رهه‌مه تازه‌كه‌تان لابده‌ن. فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كه له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دڵسۆزی كوردستان له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار كرایه‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه كورده‌كان له ساڵی 2003 شان به‌شانی هێزی هاوپه‌یمانان له پێناو ئازادی جه‌نگان، هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕیان كرد و قوربانیاندا، ئه‌مریكیه‌كان و رۆژئاواییه‌كان به‌گشتی له‌م ناوچه‌یه به‌خێرهاتنیان لێكرا و ئاهه‌نگیان گێڕا هێزه‌كانیان وه‌كو رزگاركه‌ر و هاوڕێ ناساند له لایه‌ن خه‌ڵكی خۆیان".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، میشێل بورك، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی كۆمپانیای (Ubisoft) ی‌و بی سۆفت به‌ڵێنی دا به لابردنی ئاڵای كوردستان له دوایین فێرژنی یاریه‌كه.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند" ئێمه له نیگه‌رانی ئێوه تێده‌گه‌ین و رایده‌گه‌ینین كه دانانی ئاڵای كوردستان به هیچ مه‌به‌ستێك نه‌بووه و ده‌ركه‌وتنی تیرۆرسته‌كان له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستان مانای ئه‌وه‌ی نییه كه ئه‌وان له‌بن ئه‌و ئاڵایه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هیوادارین ئێوه ئه‌و نووسراوه‌مان قبووڵ بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانمان بۆ گۆرینی یاریه‌كه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ربگرن بۆ رێزگرتن له ئاڵاكه‌تان وه‌كو سیمبوولی ئێوه و خه‌ڵكی كوردستان".
یاری "سپلینده‌ر سێل: بلاك لیست" له‌میانه‌ی كۆنفرانسی مایكرۆسۆفت E3 له به‌رواری 4/6 دا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یاندرا، بڕیار وایه یاریه‌كه له به‌هاری 2013 بخرێته به‌رده‌ستی هه‌وادارانی له‌باره‌ی گروپێكی تیرۆرستی كه ده‌یانه‌وێت ئاستی كاره تیرۆرستییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مریكا زیاد بكه‌ن.
هاوكات، وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، هاوڵاتیانی كورد له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) لاپه‌ره‌یه‌كیان دروست كرد وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ی كۆمپانیای ناوبراو راشیان گه‌یاند كه " ئێمه گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌تین، تیرۆرستیش نین".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سكۆت لی، به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری كۆمپانیای ی‌و بی سۆفت له تۆرنتۆ گوتی "ئه‌م دیمه‌نه چه‌ند گوندێكی ناوچه‌یه‌كی كوردستان پیشان ده‌دات كه تیرۆرستان جووتیارانیان ده‌ركردووه و ناوچه‌كه‌یان بۆ كاری مه‌شق و وه‌كو كه‌مپ به‌كار ده‌هێنن و ئامانجی ئێمه‌ش نیشاندانی درێژه‌پێده‌ری كاری سه‌ربازییه له‌م ناوچه‌یه‌دا".




