ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان وهڵامی راگهیاندنی بزوتنهوهی گۆڕان دهداتهوه

هەولێر– KDP.info / ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان وهڵامی راگهیاندنی بزوتنهوهی گۆڕان دهداتهوه و به ئاوهژوكردنهوهی راستیهكان تۆمهتباری دهكات. لهروونكردنهوهیهكدا ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ، بەشێوەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەر كەوتوەتە ئاوەژوكردنەوەی راستییەكان و بەردەوامە لە هێرشكردنە سەر دەستكەوتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەك رەخنەگرتن. ئاماژه بهوهكراوه راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هێرشێكی دور لە هەموو ئیتیكەكانی كاری رۆژنامەوانی دەستیپێكردووه دژی خودی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشتی هەورامی . لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە.
بەداخەوە راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ، بەشێوەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەر كەوتووەتە ئاوەژووكردنەوەی راستییەكان و بەردەوامە لە هێرشكردنە سەر دەستكەوتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، نەك رەخنەگرتن . راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ، هێرشێكی دوور لە هەموو ئیتیكەكانی كاری رۆژنامەوانی دەستپێكرد دژی خودی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێز د.ئاشتی هەورامی . ئێمە لەكاتێكدا ، كاری ئەو وەزیر تەكنۆكرات و لێهاتووەی گەل و حكومەتەكەمان باش و بەرزدەنرخێنین ، لە راستكردنەوەی هەڵەكان لەبواری نەوت و بەشداریكردنی كارای لە پێشخستنی كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، لە هەمانكاتدا داوا لە هەموو لایەك دەكەین بەپێی پرنسیپە یاسایی و ئەخلاقییەكانی كاری سیاسی و میدیایی بجوڵێنەوەو ، نابێ هیچ لایەك پەنا بباتە بەر ئاوەژووكردنەوەی راستییەكان بۆ یاریكردن بە عەقلی گەلەكەمان . خەڵكی كوردستان وشیارە و ئەو سووكایەتیكردنە بە عەقل و هەستی خۆی قبوڵ ناكات. تەلەڤزیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ، بڵاویدەكاتەوە كە گوایە وەزیری سامانە سرووشتییەكان، لەلایەكەوە گوتوویەتی ئێمە هیچ داهاتمان نەبووە ، لەلایەكی دیكەشەوە گوتوویەتی داهاتمان هەبووە. ئەوە راست نییە ، خۆیان و هەموو خەڵكی كوردستانیش دەتوانن ڤیدیۆكانی ئەو دیدارانە ببینن و بزانن وەزیری سامانە سرووشتییەكان چی گوتووە . راستییەكەش ئەوەیە، وەزیری سامانە سرووشتییەكان گوتوویەتی ، كۆمپانیای كەپكۆی كوردستان تائێستا هیچ داهاتی نەبووە ، چونكە ئێمە تائێستا نەوتی خاومان لە رێگەی كۆمپانیای نەوتیی نیشتمانیی عێراق (سۆمۆ)وە فرۆشتووە كە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی عێراق چووە یان بۆ ئاڵۆگۆڕی دابینكردنی سووتەمەنی پێویستبووە بۆ كوردستان . ئەوەیتر كە ئێمە فرۆشتوومانە نەفتا و ئەو مشتەقاتە نەوتییانە بووە كە لە هەرێمی كوردستان پێویستیمان پێیان نەبووەو فرۆشتوومانن ، داهاتی ئەوەش بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا بەكارهاتووە و بەشێكی زۆریشی بۆ پشتگیری پڕۆژەكانی وەزارەت و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان خەرجكراوە . داهاتی دیكەی سەرەكی نەوتیی هەرێمی كوردستان ، لەو شیرینییە بووە كە لە گرێبەستە نەوتییەكاندا لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان كردوومانەتە ماڵ ، ئەوەش هەمووی بۆ دروستكردنی پڕۆژەی ستراتیژی ئاو ، دروستكردنی خانوو بۆ شەهیدان، دروستكردنی قوتابخانە و خزمەتگوزاری دیكە بەكارهاتوون . ئێمە شانازی بەوەوە دەكەین كە سامانی سروشتیی كوردستانمان خستووەتە خزمەتی خەڵكی كوردستانەوە بۆ دابینكردنی ژیانی رۆژانە و ئایندەی وڵاتەكەمان . كە ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بەوهۆیەوە لە دەرەوە حیسابێكی گەورەی بۆ دەكرێت . بۆیەش دەبێ هەموومان شانازی بەو دەستكەوتانەوە بكەین و، كاربكەین بۆ پێشكەوتنی زیاتر و سەقامگیری زیاتری وڵاتەكەمان و ئەو دەستكەوتە گەورانە بە ئاوەژووكردنەوەی راستییەكان لەپێش چاوی گەلەكەمان رەش نەكەین . ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.




