ئەو منداڵە شیرەخۆرانەی كە بۆ ماوەی 22 مانگ شیریان وەرنەگرتووە قەرەبوو دەكرێنەوە

هەولێر– KDP.info / ئەو منداڵە شیرەخۆرانەی كە پێشتر‌و لەمانگی ئازاری 2012وە بۆ ماوەی 22 مانگ لەهەرێمی كوردستان‌و عێراق شیریان وەرنەگرتووە، قەرەبوو دەكرێنەوە. د.خه‌یروڵا حه‌سه‌ن بابه‌كر وه‌زیری بارزگانی عێراق رایگه‌یاند : 184 ملیار دیناری عێراقی ته‌رخان كراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه و هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی شیره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ رێگرییه‌كانی كوالیتی كۆنترۆڵی عێراقی. وه‌زیری بارزگانی عێراق بە SNNراگەیاند: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاردرا پاره‌كه به‌هاوڵاتیان بدرێت تا خۆیان سه‌رپشك بكرێن له‌كڕینی هه‌ر جۆره شیرێك. د.خه‌یروڵا ڕاشیگەیاند: بۆ هه‌ر منداڵێك به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی بڕی 12 بۆ 14 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت تا ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵان و به‌وپێیه‌ی دوای سالێك شیری منداڵ ده‌گۆرێت بۆ خۆراك. وه‌زیری بارزگانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پاره‌كه له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌رگیراوه و دواتر ره‌وانه‌ی لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین ده‌كرێت له‌پارێزگاكاندا و له‌رێی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت و له‌وێشه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.




