٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا مەكگۆرك بۆ كەمپی پەنابەرانی كەورگۆسك

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  تایبەت بە KDP.info/ لەمیانی سەردانكردنی كەمپی پەنابەرانی كەورگۆسك لە نزیك هەولێر لە رۆژی 18ی ئەیلول، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق، برێت مەكگورك، هاوكاری بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی سوریا نیشانداو، ئاماژەشی بەوەكرد كەوا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زیاتر لە 45.6 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی مرۆیی پەنابەرانی سوریا لە عێراق پێشكەش كردووە. بۆ تاوتوێكردنی هەوڵەكانی بەهاناوەچوون لە كەمپەكەدا، بە رێز مەكگۆرك لە گەڵ بەپرسانی خۆجێیی و، نوێنەرانی كۆمسیۆنی بالای پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان و، رێكخراوە ناحكومیە جێبەجێكارەكان كۆبووەوە. بەناو كەمپەكەدا گەڕاو چاوی بە خێزانی پە نابەرە سووریەكان كەوت.

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق، برێت مەكگورك، پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كردنەوەی سنوورو هەوڵە بەخشندەكانی لە دابینكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ زیاتر لە 220،000 پەنابەری سووری و گووتی ’ ئێمە شان بەشانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی و هەروەها ولاتانی تری ناوچەكەش رادەوەستین لە هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنی پەناگەو هاوكاری و میوانداریكردنی زیاتر لە 2 ملیۆن پەنابەر كەوا سوریایان بە هۆی توندوتیژیەكانەوە جێهێشتووە‘.

بەو هاوكاریە نوێیەوەی كە لە مانگی ئابدا بەڵێنی درا، هاوكاریە مرۆییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ كێشەی سوریادەگاتە زیاتر لەیەك ملیار دۆلار، بەو زیاتر لە 45 ملیۆن دۆلارەوەی بۆ هاوكاریە مرۆییەكان بۆ پەنابەرانی سوریا لە عێراق تەرخانكراوە. ئەم كۆمەكانە بریتین لە هاوكاری بنیاتنانی كەمپ و هاوكاری بەهاناوەچونی زۆر پێویست و، خوێندن بۆ مندالان و، خزمەتگوزاری تەندروستی و پاك و خاوێنی و پرۆگرامەكانی پاراستن بۆ ئەوانەی كەوا سوریایان بەهۆی ئاڵۆزیەكانەوە جێهێشتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار