مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: داوای بەڵگە لە کەناڵی سپێدە دەکەین، ئەگەر نا ناچاردەبین سکاڵای یاسایی لە سەر تۆمار بکەین.
ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کەناڵی سپێدە ھەواڵێکی بێ بنەما و بێ بەڵگەی بڵاوکردۆتەوە گوایە بەرێوەبەری ئەوقاف لە سنوری قەزای بەردەرەش بەسەر گوندەکاندا گەڕاوە و داوای لە مامۆستایانی ئاینی گوندەکان کردووە ھانی خەڵک بدەن، دەنگ بە پارتی بدەن. ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف سەر لە بەری ئەم ھەواڵە رەتدەکەینەوە و بەبوختان و لەکەدارکردنی سومعەی میھەنی بەرپرسێکی وەزارەتەکەمانی دەزانین .




