٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی تەقەكردن لە ویلایەتی شیكاگۆ 11 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا – KDP.info/ ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، لە ئاكامی رووداوێكی تەقەكردندا لە ویلایەتی شیگاگۆی ئەمەریكا یازدە كەس كوژران. وەك ئەو ئاژانسانە روونیان كردەوە، رووداوەكە لە ناو باخچەیەكی گشتی لەو ویلایەتە روویداوە و كە ئەمەش یەكەم رووداوی تەقەكردنە كە لە ناو باخچەی گشتی لە ئەمەریكا رووبدات و بە پێی زانیاریەكانیش ئەوە زانراوە كە یەكێك لە كوژراوەكان منداڵە، هەر لەو چوارچێوەیەدا جێگری بەڕێوەبەری دەستەی بەرگری شارستانی لەو ویلایەتە ئاماژەی بەوەدا، تەواوی كوژراوەكان سەرەتا برینداربوون بەڵام بە هۆی سەختی برینەكانیانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دا، بەڵام ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە چارەنووسی ئەو كەسە نەدا كە تەقەكەی كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار