ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان: ئامێری ده‌نگدانه‌كه هی پاره ژماردنه

هه‌ولێر _ KDP.info/ بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو مافی ده‌نگدانی پێشمه‌رگه پێشێلكراوه ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه ئامێری ده‌نگدانه‌كه هی پاره ژماردنه.
ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی : به‌داخه‌وه مافێكی زۆری ده‌نگی پێشمه‌رگه پێشێلكراوه و له %40ی ناوی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت نه‌هاتۆته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ئامێره‌ی كه بۆ ده‌نگدان دیاری كراوه گوتی : من نه‌م بینیوه ئامێرێك ئاوابێت به 3 ده‌قه نه‌توانێت فۆڕمی ده‌نگدان یه‌كلا بكاته‌وه بۆیه ئه‌و ئامێره هی پاره ژماردنه نه‌ك ده‌نگدان.




