به‌په‌له.. 1500 ده‌نگده‌رى فه‌لوجه به‌بێ بنكه‌ى ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه


هه‌ولێر- KDP.info/ زیاد له هه‌زاران پێشمه‌رگه له شارى فه‌لوجه به‌بێ بنكه‌ى ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه و كۆمسیۆنى باڵاش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌و باره‌وه نییه.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌فسه‌رێكى پله‌به‌رز له شارى فه‌لوجه نزیكه‌ى 1500 ده‌نگده‌رى هێزى پێشمه‌رگه به‌بێ بنكه‌ى ده‌نگدان ماونه‌ته‌وه و له یه‌ك كاتژمێرى داهاتوو ته‌واوى ئه‌و ده‌نگانه ده‌فه‌وتێت، له‌م باره‌وه هۆگر چه‌تۆ رێكخه‌رى سه‌نته‌رى شه‌مس بۆ هه‌ڵبژاردن له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن گوتى : ئه‌وه پێشێلكردنێكى گه‌وره‌یه و ده‌بوو پێش وه‌خته حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كارى ته‌واوى بكردبایه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه نه‌فه‌وتێت.




