وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ین كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژبكاته‌وه

هه‌ولێر_KDP.info /بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كێشه‌یه‌كى زۆرى ناوى ده‌نگده‌رى تایبه‌ت دروست بووه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ده‌بێت كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژبكرێته‌وه.
ده‌رباره‌ى كێشه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت ئه‌نوره‌ى حاجى عوسمان بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆKDP.info گوتى : ناحه‌قیه‌كى زۆر به‌رانبه‌ر به ده‌نگى پێشمه‌رگه ده‌كرێت جیا له‌و ناحه‌قیه نزیكه‌ى %40ى پێشمه‌رگه ناوى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه ئه‌و ئامێره‌ى كه دانراون زۆر نا ئه‌كتیڤ و بێ كه‌ڵكن ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بێت كۆمسیۆن بیر له ڕۆژى ده‌نگدانى گشتى بكاته‌وه چونكه گرفته‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌وان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواده‌كه‌ن كه ماوه‌ى هه‌ڵبژاردن و كاته‌كه‌ى درێژبكرێته‌وه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك.




