27 وڵات و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info/ وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تا ئێسته 100 كه‌سایه‌تی سیاسی ونێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 12وڵاتی جیهانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراشى كرد چاوه‌روانی ژماره‌یه‌كی تر كه‌سایه‌تی سیاسی جیهان و ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن كه‌هه‌رئه‌مرۆ و سبه‌ینێ بگه‌نه هه‌رێمى كوردستان، گوتیشى ئاماده‌بوونی ئه‌وكه‌سایه‌تیانه بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه تا هه‌مووان به چاوی خۆیان هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و شه‌فاف و ته‌ندروست له هه‌رێمی كوردستان ببینن.
نه‌شیشارده‌وه كه تانه‌و تۆمه‌ت له لایان ژماره‌یه‌ك گرووپ و لایه‌نی سیاسی له كاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بووه بۆیه به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری 27 وڵات و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری ره‌وتی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
دزه‌یی له لێدوانی بۆ ماڵپه‌ری ئیرنای فارسی گوتوشیه‌تى له خولی پێشووی هه‌ڵبژاردن 60% بۆ65%ی هاووڵاتیان به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و هیوادارین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزتر بێته‌وه




