سه‌رچاوه‌یه‌ك: له به‌رده‌ڕه‌ش هیچ هێزێك ئابڵوقه‌ى بنكه‌ى ده‌نگدانى نه‌داوه

به‌رده‌ڕه‌ش _ KDP.info / سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو هیچ هێزێك ئابڵوقه‌ى بنكه‌ى ده‌نگدانى له به‌رده‌ڕه‌ش نه‌داوه، له‌كاتێكدا لێدوانى ئه‌و سه‌رچاوه وه‌ڵامێكه بۆ هه‌واڵى هه‌ندێك میدیا.
چه‌ند میدیایه‌كى كوردستان بڵاویان كردۆته‌وه كه گوایه له شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش هێزێكى سه‌ربازى ئابڵوقه‌ى بنكه‌ى ده‌نگدانیان داوه، له‌م باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆKDP.info گوتى : ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه له كاتێكدا ئامانج له‌و بانگه‌شانه سستكردن و خاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانه كه گوایه هێزێك ئابڵوقه‌ى بنكه‌یه‌كى ده‌نگدانى داوه له به‌رده‌ره‌ش.




