رێكخه‌ری بنكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له سلێمانی : هه‌ڵبژاردنه‌كه له ئاستێكی باش و رێژه‌یه‌كی به‌رزی ده‌نگده‌ردایه

سلێمانی-KDP.info/ رێكخه‌ری بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له شاری سلێمانی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌نگدان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
رزگار ره‌سوڵ رێكخه‌ری بنكه‌ی ده‌نگدانی گوڵان له شاری سلێمانی له لێدوانێكدا بۆKDP.infoگوتی : له بنكه‌ی گوڵان له شاری سلێمانی رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له‌سه‌روی %87 ه‌وه بووه، له كاتێكدا به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه و بێ گرفت پرۆسه‌كه به‌ڕێوه چووه، تا ئێستاش به‌رده‌وامی له‌سه‌ر به‌شداری ده‌نگی تایبه‌ت درێژه‌ی هه‌یه.
هاوكات داواشی له ده‌نگده‌ران كرد كه به‌بێ گرفت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان.




