وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه : تائێستا كۆمسیۆن هیچ به‌دیلێكی بۆ گرفتی مۆره‌كه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info/ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو تێبنیان له‌سه‌ر جۆری به‌ڕێكردنی ئه‌و ئامێره هه‌یه كه بۆ ده‌نگده‌ر دیاری كراوه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كۆمسیۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌نگده‌ری نه‌كردووه.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆKDP.infoله‌باره‌ی كێشه‌ی ده‌نگده‌ری تایبه‌ته‌وه گوتی: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تێبینیمان له‌سه‌ر جۆری به‌ڕێكردنی ئه‌و ئامێره هه‌یه كه بۆ ده‌نگده‌ر دیاری كراوه ئه‌وه‌ش وای كردووه پێشمه‌رگه‌كان له كاتی ده‌نگدان تووشی بێ تاقه‌تی و هیلاكه‌تی بوون وێڕای ئه‌وه‌شجۆری به‌ڕێكردنه‌كه‌ش وه‌ك پێویست نییه.
گوتیشی : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م حاڵه‌ته له ده‌نگدانی گشتی دووباره ببێته‌وه ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره، چونكه پێشمه‌رگه پابه‌نده به‌فه‌رمان، به‌ڵام هاووڵاتیان ئه‌م پابه‌ند بوونه‌یان نییه بۆیه ئه‌م بارودۆخه‌ی ده‌نگده‌ر بۆ ده‌نگدانی گشتی باش نابێت كه پێشبینی ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌شداری پێشمه‌رگه‌هه‌ڵگورد حیكمه‌ت ده‌ڵێت : پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی ئاماده‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر نه‌كردووه، به‌ڵام جۆرێك له بێزاری داوه‌ته پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تائێستا كۆمسیۆن هیچ به‌دیلێكی نییه و پێمان خۆشه به دیلی بۆ ئه‌و دۆخه هه‌بێت.




