٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قەزای بەردەرەش پرۆسەی دەنگدان به‌سستی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەرچاوە: KDP.info

بەردەرەش-تایبەت بەKDP.info/ سەرچاوەیەک لەئۆفیسی بەردەرەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەھۆی ھەبوونی کێشە لە ئامێری دەنگدان پرۆسەی دەنگدان به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بەkdp.infoراگەیاند: لەبەیانییەوە پرۆسەی دەنگدان لە قەزای بەردەرەش دەستی پێکردووە، بەڵام بەھۆی خاوی ئامێرەکە تاوەکو ئێستا تەنھا ٤٦٠کەس دەنگیداوە.

سەرچاوەکە رونیشیکرده‌وە، ھێزە ئەمنییەکان بەھۆی گەرما توانای ھێندە راوەستانیان نەماوە، چونکە لەبەیانییەوە وەستاون و ئامێرەکەش زۆر خاوە و ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەستەمە بتوانن ھەموو ھێزە ئەمنییەکان دەنگ بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسنوری قەزای بەردەرەش لە دەنگدانی تایبەت 2ھەزار 755کەس مافی دەنگدانی ھەیە .

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەم ھەڵبژاردنە ئامێرێکی نوێی دەنگدان بەکار دەھێنێت و ئەمەش بۆتە ھۆی کێشە بۆ دەنگدەران وپرۆسەکە زۆر بەخاوی بەرێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار