له بنکه‌یه‌کی سه‌ید سادق شه‌ڕ که‌وته‌وه و پاسێکی پێشمه‌رگه‌ش له ناوچه‌ی پشده‌ر وه‌رگه‌ڕا

سلێما‌نی – KDP.info/ دەنگدانی تایبەت، ، بەگەرمی لەسلێمانی بەڕێوە دەچێت و چەندین كێشەش تاكو ئێستا دروست بووە بەتایبەت لە بنكەیەكی دەنگدان، لە سەید سادق، شەڕ كەوتە نێوان چەند كارمەندێك و هێزێكی سەر بە لیستەكەی حەمەی حاجی مەحمودەوە و بەهۆشیەوە بۆماوەی یەك كاتژمێر، بنكەكە نه‌توانرا پێشوازی له ده‌نگده‌ران بکرێت پرۆسه‌که راوه‌ستا .هه‌واڵنیرمان له شاری سلێما‌نی پێراگه‌یاندین: که دەنگدانی تایبەت، لەسلێمانی، بەگەرمی بەڕێوە دەچێت و چەندین كێشەش تاكو ئێستا دروست بووە بەتایبەت لە بنكەیەكی دەنگدان، لە سەید سادق، شەڕ كەوتە نێوان چەند كارمەندێك و هێزێكی سەر بە لیستەكەی حەمەی حاجی مەحمود پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان و بەهۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ش بۆماوەی یەك كاتژمێر، پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به‌رێوه‌نه‌چوو، هاوكات هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی پشدەر پاسێكی هێزەكانی پێشمەرگەش وەرگەراو ژمارەیەكیان بە سەختی برینداربوون. دواتریش برینداره‌کان گه‌ینرانه نه‌خۆشخانه.




