٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نۆیەمین پێشانگای بازرگانی نێو دەوڵەتی هەولێر دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
هه‌ولێر-KDP.info/ سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەولێر عەبدوڵا عەبدول رەحیم ناسراو بە ئەبو بەنگین بە باس نیوزی راگەیاندوە هەفتەی داهاتوو بەبەشداری پێنج سەدو پەنجا کۆمپانیا لە بیست و یەک وڵاتانی جیهان..
 لەنێویاندا کۆمپانیاکانی نۆ وڵاتی عەرەبی و شەش وڵاتی ئەوروپی و تورکی و ئێرانی و بەرازیل و کەنەدی و ئەمەریکین پێشانگای هەولێری نێو دەوڵەتی دەکرێتەوە.
هەروەها ناوبراو ئاشکرای کرد پێشانگاکە رۆژی بیست و سێی ئەیلول تاوەکو بیست و شەشی مانگ لەپارکی شەهید سامی عەبدول رەحمان درێژەی دەبێت.
سەبارەت بەکارئاسانی و هەماهەنگی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگاکان دووپاتی کردەوە سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم هاوکاریەکی بەرچاویان کردوە لەکردنەوەی ئەو پێشانگایەدا.....هەروەها ناوبراو وتیشی جگە لەم پیشانگایە سازکردنی چەند پیشانگایەکی دیکە لە ئارادایە لەوانە پیشانگای تایبەتی کەرەستەی بیناسازی و کشتوکاڵی و پیشانگای گەشتوگوزاری

هەواڵی پەیوەندیدار