٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن رەتیدەکاتەوە لەلایەن پارتی و یەکێتی فشاریان لەسەر دروستکرابێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، پارتی و یەکێتی فشاریان لە کۆمسیۆن نەکردووە سەبارەت بە مۆری دەنگدان کە بۆتە ھۆی کێشە بۆ دەنگدەران، چونکە ھیچ بەرژه‌وەندییەکی ئەوانی تێدا نییە.

عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییەجەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: کێشەی مۆری دەنگدان نەک تەنھا لە کوردستان، بەڵکو لە بەغدا وھەموو شوێنەکان ھەیە و ئەمەش کێشەیە لە ئامێرەکە، بۆیە ئەوەی باس لەوە دەکات پارتی و یەکێتی فشاریان لەسەر کۆمسیۆن دروست کردووە سەبارەت بەم ئامێرە دوورە لە راستی.

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: ئەو گرفتەی روویداوە ھیچ پەیوەندی بە پارتی و یەکێتییەوە نییە و گرفتەکە لە ئامێرەکەیە و ھیچ بەرژوەندییەکی ئەوانی تێدانییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەچەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاو بۆتەوە کە یەکێتی و پارتی لە بارەی ئامێری مۆری دەنگدان کە کێشەی بۆ دەنگدەران دروست کردووە فشاریان لەسەر کۆمسیۆن دروست کردووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار