ئه‌رگه‌نه‌كون ویستوویه‌تی له شاری ره‌یحانلی ئه‌ردۆغان تیرۆر بكات

ئه‌سته‌نبۆل - KDP.info/ پاشماوه‌كانی رێكخراوی ئه‌رگه‌نه‌كون بۆ تیرۆر كردنی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له شاری ره‌یحانلی تیمێكی 15 كه‌سی راسپاردووه به‌ڵام به هۆی ناكۆكییه‌كانی نێو تیمه‌كه‌وه پلانی تیرۆر كردنی ئه‌ردوغان سه‌ری نه‌گرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه رۆژنامه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرس و پاشماوه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كون پلانیان دانابوو كه له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌ردۆغان بۆ شاری ره‌یحانلی ناوبراو بده‌نه به‌ر ده‌سترێژی گولله و تیرۆری بكه‌ن به‌ڵام به هۆی ناكۆكییه‌كانی نێو تیمی ئه‌رگه‌نه‌كونه‌وه پلانه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌رگه‌نه‌كون بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پلانه تیمێكی 15 كه‌سی روانه‌ی شاری ره‌یحانلی كردبوو به‌ڵام به هۆی بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و كاته‌ی شاری ره‌یحانلییه‌وه ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌وه و بۆیه وازیان له جێبه‌جێ كردنی پلانی تیرۆر كردنی ئه‌ردۆغان هێناوه و هێشتا ئه‌و تیمه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كون سه‌رقاڵی به‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ تیرۆر كردنی ئه‌ردۆغان.




