پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به ئاسایی و رێكوپێكی به‌رێوه ده‌چێت

كوردستان - KDP.info/ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت چه‌ند گرفێت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه به‌هۆی سست كاركردنی مۆری ئه‌لكترۆنی دروست بوو؛ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كران و ئێستا پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و رێك‌وپێك به‌رێوه‌ده‌چێت. سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌كه‌دا؛ په‌یامنێری KDP.INFO رایگه‌یاند كه تا دێت رێژه‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا روو له زیادبوونه و سه‌رجه‌م كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ركراون.




