له گه‌رمیان وه‌ستانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشێڵكرا

گه‌رمیان – KDP.info/ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه . سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌رمیان به KDP.INFOی رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌ندێك كاندیدی لایه‌نێكی سیاسی له ده‌وری بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌سوڕێنه‌وه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیان ده‌كه‌ن و داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن كه ده‌نگیان پێ بده‌ن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتژمێری حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌ستا و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تیش ده‌ستیپێكرد؛ ئه‌مه‌ی له گه‌رمیانیش ده‌كرێت پێشێڵكردنی یاساكانی كۆمسیۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.




