٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی وەزارەتی دارایی رێنمایی خەرجکردنی 64مانگی قەرەبووی مامۆستایانی دھۆک و ھەولێر دەردەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە گەڵ وەزارەتی دارایی رێکكەوتوون لەبارەی خەرجکردنی 64مانگی قەرەبووی مامۆستایانی ھەولێر و دھۆک و سبەش وەزارەتی دارایی رێنمایی خەرکردنەکە دەردەکات.

ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەKDP.infoراگەیاند: وەک یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ماوەیەکە لە ھەوڵیخەرجکردنی قەرەبووی 64مانگی مامۆستایانی ھەولێر و دھۆک دان و دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پەروەردە توانیان رێکكەون بۆ خەرج کردنی ئەو قەرەبووە.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: گەیشتۆنەتە بڕیاری کۆتایی و سبەش وەزارەتی داریی رێنمایی خەرج کردنی قەرەبووی 64مانگی مامۆستایانی ھەولێر و دھۆک دەردەکات.

گەرمیانی رونیشیکرده‌وە، مامۆستایانی سلێمانی و گەرمیان 96مانگی قەربوویان وەرگرتووە، بەڵام مامۆستایانی ھەولێر و دھۆک تەنھا 32مانگیان وەرگرتووە، بۆیە ئێمەش داوامانکرد کە پێویستە بەھەمان شێوەی سلێمانی و گەرمیان مامۆستایانی  ھەولێر و دھۆکیش ٦٤مانگی دیکە قەرەبوو بکرێنە و دواجار توانیان لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو بن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەردەوام دەبن لە بەدەست ھێنانی مافەکانی مامۆستایان و ھەمیشە داکۆکیکار و پشتیوان لە ھەموو داخوازییەکانی مامۆستایان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار