ناوی 40 زه‌ماله‌ی خوێندنی پیشه‌یی بۆ وڵاتی ئیتاڵیا ڕاگه‌یه‌نرا
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ یوسف عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی پیشه‌یی له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند:دوای ڕاگه‌یاندنی ناوی 40 قوتابی كاندیدی پاڵێوراوان بۆ زه‌ماله‌ی خوێندنی پیشه‌یی له وڵاتی ئیتالیا، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دایك و باوكی پێشكه‌شكارانی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه ئه‌نجامدرا تاكو ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نیشان بده‌ن، چونكه ئه‌وانه له خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵیه‌وه پێویسته له لایه‌ن دادنووسه‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوێندن به‌ڵیننامه پڕبكه‌نه‌وه و ده‌ست نیشانكردنی ( وه‌كیل ) جێبه‌جێ بكه‌ن.
جێی باسه قوتابیانی پاڵیوراو له ساڵی خوێندنی (2013ـ2014) بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له وڵاتی ئیتاڵیا ده‌خوێنن و تێچوونی خوێندن له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتی ئیتاڵیایه. قوتابی دوای ده‌رچوونی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی خوێندنی پیشه‌یی له بواره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت كه له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا باوه‌ڕپێكراوه.




