بڕیارە سبەی بەبەشداری زیاتر لە153ھەزار کەس دەنگدانی تایبەت بەرێوە بچێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی بەبەشداری زیاتر لە153ھەزار دەنگدەر دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنیەکان بەرێوە بچێت.
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی کاتژمێر حەفتی بەیانی دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت و تاپێنجی ئێوارەش دەنگدانەکە بەردەوام دەبێت.
عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: لەھەولێر 50بنکە کراوەتەوە و لە سلێمانی 28بنکە و لە دھۆک 14بنکە و لە کەرکووک یەک بنکە و لەموسڵ 5بنکە و لە بەغداش یەک بنکە و ھەر یەکە لەو بنکانەش چەند وێستگەیەک لەخۆی دەگرێت.
خەلیفە رونیشیکردهوە، ژمارەی دەنگدارانی دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنییەکان 153ھەزارو 733دەنگدەرە.
32قەوارەی سیاسی پێشبرکێ لە سەر 111کورسی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و بڕیارە رۆژی شەممەش دەنگدانی گشتی بەرێوە بچێت.




