به ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى و ئاشتى هه‌ورامى رێوڕه‌سمێك بۆ واژۆ كردنى گرێبه‌ستى دابینكردنى غاز بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى دهۆك به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان و هه‌ردوو كۆمپانیاى دى ئێن ئاى و گه‌نه‌ڕاڵ ئێنێرجى و ژماریه‌ك له میوانان رێوڕه‌سمى واژۆ كردنى گرێبه‌ستى دابینكردنى غاز بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
له وتارێكدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه هه‌میشه سامانى سروشتى وڵاتى عێراق بۆ وێرانكارى كوردستان و عێراق به‌كارهاووه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى راگه‌یاند بۆ ئێمه گرنگ بوو بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و هاوكێشه‌یه بگۆڕین سامانى ئه‌و وڵاته بۆ خۆشگوزه‌رانى به‌كاربهێنین.
هاوكات له به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى مافى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانى له بوارى سامانى سروشتى دووپاتكرده‌وه و ئه‌وه‌شى گووت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان له‌و بواره‌دا پشتڕاستن له‌وه‌ى مافى ده‌ستوریمان هه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى دكتۆر ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له بوارى نه‌وتدا له كوردستان داویه‌تى.
دواتر وتارى هه‌ریه‌كه له خاوه‌نى كۆمپانیا و دكتۆر ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان پێشكه‌شكران.




