له هه‌ولێر رێكخراوى ئاشتى جیهانى نووسینگه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه

بڕیاره رێكخراوى ئاشتى جیهانى نووسینگه‌ى خۆى له هه‌ولێر بكاته‌وه‌و كۆنفرانسی ساڵانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان سازبكات.
دوێنێ چوار شه‌ممه 4/7/2012 شاندێكى باڵاى رێكخراوى ئاشتى جیهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له یان جیم كین، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌و جان دكسن، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه پێكهاتبوون سه‌ردانى په‌رله‌مانیان كرد‌و له‌لایه‌ن د.حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان پێشوازى لێكرا.
یان جیم كین، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاشتى جیهانى رایگه‌یاند "به‌نیازین كۆنفرانسی ئاینده‌ى رێكخراوه‌كه‌مان له‌هه‌رێمى كوردستان ببه‌ستن‌و نووسینگه‌ى رێكخراوه‌كه‌شمان له هه‌ولێر بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بواره‌كانى هاوكارى نێوان ئاینه‌كان‌و به‌هێزتركردنى ژیانى خێزان و كلتورى خزمه‌تگوزارى".
ئه‌و رێكخراوه سه‌رسامى خۆیان له به‌پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان ئاینه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان‌و بیروراجیاوازه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى‌و گوتیان "له‌پێناو پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى هه‌مووان په‌یوه‌ندى پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش یه‌ك له‌ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانى رێكخراوه‌كه‌یان".




