نەوشیروان مستەفا 30 ملیۆن دۆلاری لەپارەی داهاتی نەوت وەرگرتووە

هەولێر - KDP.info/ وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشتی هه‌ورامی ئاماژە بەوە دەكات، نەوشیروان مستەفا 30 ملیۆن دۆلاری لەپارەی داهاتی نەوت، كە ئەوكات ئیدارەی سلێمانی وەریگرتووە، خەرجكردووە بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای وشە. ئاشتی هه‌ورامی، ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی روداو له شه‌وی 17ی ئه‌یلولی 2013، پرسیارێكم لێكرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بڕێك پاره له داهاتی نه‌وت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌وكات وه‌رگیراوه، دیاره له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌ناڵی میدیایی و سایتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی من به‌جۆرێكی تر خراوه‌ته‌ڕوو.
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەروو کە ده‌مه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م رونكردنه‌وه‌وەیە ئاماژه به‌وه بده‌م كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی باسكراوه كاتی خۆی له‌لایه‌ن، نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی كۆمپانیای وشه به‌ناوی پاڵپشتی میدیای ئازاد وه‌رگیراوه. ئاشتی هه‌ورامی هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، هه‌روه‌ك به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا خۆشی چه‌ند جارێك باسی ئه‌وه‌ی كردووه، پاره‌یه‌كی وه‌رگرت بۆ دروستكردنی ده‌زگایه‌كی میدیایی و پشتیوانی میدیای ئازاد، به‌ڵام دواتر ناوبراو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی خه‌رجكرد بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیای وشه‌و بووه میدیای حزبی گۆڕان . وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئەماژەی دا کە ئه‌وه ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی من بووه و جگه له‌وه هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر بۆ وته‌كانی من له‌و به‌رنامه‌یه‌دا پێچه‌وانه‌ی راستیه.




