راگەیاندنکاران لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیگەرانن

سلێمانی - KDP.info/ رۆژنامه‌نوسان و په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ سنورداركردنی ڕووماڵكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانن له‌به‌رامبه‌ر بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌پێی بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ڕۆژی ده‌نگدانی گشتیدا ڕۆژنامه‌نوسان و په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌كۆی 501 بنكه‌ی ده‌نگدان، ده‌توانن ته‌نها له‌شه‌ش بنكه‌ی ده‌نگداندا ڕوماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن بۆ سنورداركردنی ڕوماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها له‌و شه‌ش بنكه‌یه‌دا نیگه‌رانی ڕۆژنامه‌نووسانی لێكه‌وته‌وه و له ئێستادا رۆژنامه‌نووسان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا و نوسینی یاداشتی ناڕه‌زایین، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن و دابینكردنی ئازادی بێ‌سنور بۆ ڕووماڵكردنی پرۆسه‌كه له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا. لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا سانسۆر لە سەر رۆژنامەنووسان نەبووە، ئەمە یەکەمین جارە شوینی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان دیاری دەکرێت.




