٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

400 منداڵی نەخۆشی تالاسیما بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی وڵاتی ئۆردن دەکرێن.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،لەسەر ئەرکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  400منداڵکه‌  نەخۆشی تالاسیمایان هه‌یه‌ رەوانەی وڵاتی ئۆردن دەکرێن.

د.خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: 400منداڵی نەخۆشی تالاسیما پێویستیان بە چاندنی موخی ئێسک ھەیە وحکومەتی ھەرێمی کوردستانیش 30ملیۆن دۆلاری بۆی تەرخانکردوە.

د.خالس قادر گوتیشی: ئەمڕۆ لەو 400 نه‌خۆشه‌ 16کەسیان لەرێگای فرۆکەخانەی ھەولێره‌وه‌ ڕه‌وانەی وڵاتی ئوردن کران.

قادر رونیشیکردوە، پێویستە لەماوەی ساڵێکدا ھەموویان نه‌خۆشه‌کان  رەوانەی وڵاتی ئوردن بکرێن، چونکە ئەگەر له‌ ماوه‌ی ئه‌وساڵه‌دا چاندنی موخی ئێسکیان بۆ بکرێت ئه‌وا سه‌رجه‌میان لەو نەخۆشیە ڕزگاریان ده‌بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار