ئه‌ردۆغان: با كه‌س سه‌برمان تاقی نه‌كاته‌وه

ئه‌نقه‌ره - KDP.info/ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌ڵێ هیوادارم و داواكارم كه كه‌س ده‌ست به تاقی كردنه‌وه‌ی سه‌بری توركیا نه‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی خه‌به‌رله‌ری توركی بلاویكرده‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راگه‌یاند: ئێمه شه‌ڕی دونیای مافداربوونی به‌هێز ناكه‌ین به‌ڵكو شه‌ڕ بۆ دونیای به‌هێزبوونی مافدار ده‌كه‌ین و ئه‌مه بنه‌مای سیاسه‌ت و تێكۆشانی توركیایه و هه‌ڵوێستی ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌م بنه‌مایه‌دا ده‌بێت و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره هه‌ڵوێست ده‌نوێنین، داوا ده‌كه‌م كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك سه‌بری توركیا تاقی نه‌كاته‌وه و پشوودرێژی توركیا به جۆره‌یه‌كی دیكه شرۆڤه نه‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌كی به‌مجۆره بكات له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه له یاساكان وه‌ری ده‌گرین هه‌ڵوێست ده‌نوێنین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانه‌ی مه‌راسمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند: ئارمانجی ئێمه ئه‌وه‌یه تا ساڵی 2023 توركیا ببێته یه‌كێك له 10 وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌مانه‌وێ وه‌كو كه‌رتی ئابووری توركیا له كه‌رتی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، دادپه‌روه‌ری و ماف و ئازادییه‌كانیشدا به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ندین رێفۆرمی پێویستمان ئه‌نجام داوه.
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا گوتی" ئێسته له سه‌ر پاكێجی دیموكراتیزاسیون كار ده‌كه‌ین و دوێنێ كۆتایی به ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌م پاكێجه هات و هاوكارانمان سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م پاكێجه‌ن و له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌م و ئه‌م پاكێجه ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بێت.




