به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی قه‌یرانه‌كه‌ی ئێستای عێراق چاره‌سه‌رنابێت

دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كیان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاند، ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند، قه‌واره‌یه‌ك به‌ته‌نیا ناتوانێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ی ئیستای عێراق بكات، ته‌نیا ده‌توانێت كیشه‌ی ناو خۆی تاوتوێبكات، بۆیه بۆ پرسێكی ئاوا ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه به‌شداری تێدا بكه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی موئه‌یه‌د ته‌یب رایگه‌یاند: ئه‌و كێشانه‌ی عێراق هه‌ر له، پرسی كۆتاییهێنان به تاكڕه‌وی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی و چاره‌سه‌كردنی كیشه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی فیدرال، چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن، یاخود په‌رله‌مان و حكومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی حكومه‌تی فیدرال له‌گه‌ڵ پارێزگاكان، یه‌ته‌نیا به كۆبوونه‌وه‌ی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نا‌كرێن، ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه به‌شداری تێدا بكه‌ن.
وتیشی: تا ئیستا عێراقیه و هاوپه‌یمانی كوردستانی له هه‌ڵویسته‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێهیوا بووینه، بۆیه پێویسته ئه‌و قه‌واره‌یه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی رازی بكات، بۆ لێپرسینه‌وه بۆ په‌رله‌مان بێت.
ئاماژه‌یدا: تا ئێستا هاوپه‌یمانی كوردستانی و عێراقیه بۆ لیسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی سوورن، ره‌وتی سه‌در به‌شدارنه‌بوونی خۆیان له پرۆسه‌ی لیسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه راگه‌یاند، ئاشكراشیكردووه 40 ده‌نگه‌كه‌ی ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر 124 ده‌نگ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه هه‌بێت.




