خامنه‌ئی داوای له سوپای پاسداران كرد خۆی دوور له سیاسه‌ت بگرێت

تاران – KDP.info/ ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌ئی رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران له میانى دیدارى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و ئه‌فسه‌رانى سوپاى پاسدارانى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یى خۆى بۆ نیشاندانى نه‌رمونیانى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ناوخۆى ئێران ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها خامنه‌ئی داواى له سوپاى پاسداران كرد كه له كاروبارى سیاسى خۆیان به دوور بگرن و هه‌روه‌ها كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ش نه‌خه‌نه به‌رده‌م كاره دیبلۆماسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران. رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه سوپاى پاسداران ده‌بێت هۆشیاریه‌كى سیاسه‌ن هه‌بێت به‌ڵام نابێت ئه‌و هوشیاریه كاریگه‌رى خراپ له سه‌ر پاراستنى سیاسیه‌تى ئێران هه‌بێت، پێشتریش حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته به هه‌مان شێوه‌ى خامه‌نه‌یى داواى له سوپاى پاسداران كرد كه ده‌ست له ناوكاروبارى سیاسه‌ت وه‌رنه‌ده‌ن و خۆیان له كارى سیاسى به دوور بگرن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ته‌واوى سوپاى پاسداران له ژێر فه‌رمان و بڕیارى خامه‌نه‌یى دایه و راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندى به خۆیه‌وه هه‌یه.




