حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکەمین کابینەی حکوومەتەوە، په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه

بەبۆنەی تێپەربوونی بیست ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم کابینەی, حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپەیامێكدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و ئاماژە بەوە دەدات كە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، چەسپاندنی یاسا، ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی؛ کار دەکات. ئەمەش ده‌قی به‌یاننامه‌كەیە:
ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 4ی ته‌ممووزی 1992دا، ڕۆژێكی مێژوویی پرشنگداره له مێژووی كوردستاندا، به‌م بۆنه‌وه سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌نێرین؛ كه به خوێن و تێكۆشانی خۆیان؛ ئازادی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان هێنایه كایه‌وه. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و چاومان له پێشخستنی زۆر زیاتری كوردستان و باشكردنی زیاتری گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه؛ به به‌رنامه و نه‌خشه‌كانمان بۆ ئاینده.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به پێی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه بۆ به‌ڕێوبردن و ده‌سه‌ڵاتدارێتی دامه‌زراوه، له سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌سپاندنی یاسا، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی؛ كار ده‌كات.
له‌م بۆنه‌یه‌دا به چاوی ڕێزه‌وه له هه‌وڵ و كاری هه‌موو كابینه‌كانی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانین، ئێستاش له سه‌ر چه‌سپاندنی زیاتری ده‌زگاكانی حكوومه‌ت له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌واو نیشتیمانی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هه‌موو ده‌زگا و كاروباره‌كان؛ خزمه‌تكردن و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی زیاتر به هاووڵاتیان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، كار ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافیه‌تی زیاتر و چاكسازیی زیاتر له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به ده‌ستووری عێراقه‌وه پابه‌نده و سوود له‌و مافانه وه‌رده‌گرێت كه له ده‌ستووردا پێی دراون. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌ختی زیاتر له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ته‌نگژه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێزگرتن له یاساكان له ناوخۆی عێراقدا و پاراستنی ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یماننامه جیهانییه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا، ده‌كه‌ینه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر - 4ی ته‌ممووزی 2012




