به گوێره‌ى راپرسییه‌ك نزیكه‌ى 80%ى هاووڵاتییان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن

هه‌ولێر – KDP.info/ رێكخراوى پۆینت بۆ راپرسى و لێكۆڵینه‌وه ستراتیژیه‌كان، له مانگى ئه‌یلولدا راپرسیه‌كى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركووك و مووسڵ ئه‌نجام داوه و له رێگه‌ى چه‌ند پرسیارێكه‌وه راى هاووڵاتیانى وه‌رگرتووه، سه‌باره‌ت به رێژه‌ى به‌شداریكردنى هاووڵاتیان له ده‌نگدان دا رێژه‌ى سه‌دا حه‌فتاو هه‌شت و پۆینت سێ به به‌ڵى وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و له سه‌دا ده و پۆینت هه‌شتیش به نه‌خێر و له سه‌دا ده و پۆینت نۆش هێشتا خۆیان یه‌كلاینه‌كردۆته‌وه و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش ئه‌وه به‌ده‌رده‌خات، كه رێژه‌ى به‌شداربووان له ئاستێكى باش و به‌رچاو دا ده‌بێت. هاوكات هه‌ر به گوێره‌ى راپرسیه‌كه سه‌دا شه‌ست و شه‌ش و پۆینت چوارى به‌شداربووان خۆیان یه‌كلایكردۆته‌وه و كه ده‌نگ به كام لیست و قه‌واره ده‌ده‌ن.




