ئه‌مینه ئولكه‌ر تارهان: ئاین و ئازادی ئاینی به بیناسازی نابێت

ئه‌نقه‌ره - KDP.info/ له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی جێبه‌جێكردنی پرۆژه پێكه‌وه دروست كردنی مزگه‌وت و جه‌مخانه‌كانی عه‌له‌وییه‌كاندا، ئه‌مرۆیش سه‌رۆكی گرووپی جه‌هه‌په و سه‌رۆكی پێشووی تۆسییاد ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په كرد و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به پرۆژه‌یه‌كی هه‌ڵه له قه‌ڵه‌مدا.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی خه‌به‌رله‌ری توركی بڵاویكرده‌وه كه جێگری سه‌رۆكی گرووپی جه‌هه‌په ئه‌مینه ئولكه‌ر تارهان رایگه‌یاندووه: جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی پێكه‌وه دروست كردنی مزگه‌وت و جه‌مخانه‌كان هیچ جۆره خزمه‌تێك به ئاین و هاووڵاتییه سۆننه و عه‌له‌وییه‌كانی توركیا ناكات.
ئه‌مینه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه گوشار خستنه سه‌ر په‌یڕه‌وانی ئاینه‌كانه و حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ به‌مجۆره پرۆژانه ئاین و په‌یڕه‌وانی ئاینه‌كان بخاته ژێر كونترۆڵی خۆیه‌وه.
ئه‌مینه ئولكه‌ر تارهان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نه سۆننه‌كان و نه عه‌له‌وییه‌كانی توركیا پشتگیری له‌م پڕۆژه‌یه ناكه‌ن و ئاینیش ته‌نیا بیناسازی نییه و ئه‌م پرۆژه‌یه له دژی ئازادی ئاینییه.




