ئه‌ردۆغان: سوپای توركیا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێكردووه

ئه‌نقه‌ره - KDP.info/ دوای به‌زاندنی ئاسمانی توركیا له لایه‌ن كۆپته‌رێكی سوپای سوریاوه و خستنه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌و كۆپته‌ره له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند: سوپای توركیا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی ره‌سمی ئاكه‌په بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به خستنه خواره‌وه‌ی كۆپته‌رێكی سوپای سوریا له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه، رایگه‌یاندووه: ئه‌و كۆپته‌ره كاتێك كه سنووری به‌زاندووه له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و داوای لێكراوه كه به په‌له له ئاسمانی توركیا ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام كۆپته‌ره‌كه ئه‌و داواكاری و ئاگادار كردنه‌وانه‌ی فرۆكه‌كانی توركیای به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌ردوغان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هیچ تاوانێكی سوپای توركیا نییه و سوپا ته‌نیا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه و ئه‌ركی سوپا پاراستنی سه‌روه‌ری توركیا و ئاسایشی وڵاته و له كاتی روودانی رووداوی له‌م چه‌شنه سوپا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.




