كه‌مال بۆرقای: حكوومه‌ت مافی كورد پێشێل ده‌كات

ئه‌نقه‌ره - KDP.info/ سه‌رۆكی پارتی ماف و ئازادییه‌كان ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی توركیا كرد و رایگه‌یاند: هه‌ڵوێسته‌كانی حكوومه‌تی توركیا له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی كورد هه‌ڵوێستی سه‌رده‌مییانه نییه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی دیاربه‌كرخه‌به‌ر بڵاویكرده‌وه كه دوای ره‌د كردنه‌وه‌ی داواكاری كورد بۆ په‌روه‌رده به زمانی زگماكی له لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه، سه‌رۆكی پارتی ماف و ئازادییه‌كان ( هاكپار) كه‌مال بۆرقای رایگه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی حكوومه‌تی توركیا له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی كورد هه‌ڵوێستی ناسه‌رده‌مییانه‌ن و پێویسته حكوومه‌ت ئه‌مجۆره هه‌ڵوێستانه وه‌لاوه بنێت.
بۆرقای ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماكی مافێكی سرۆشتی هه‌ر كه‌سێكه به‌ڵام حكوومه‌تی توركیا دژایه‌تی ئه‌م مافه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات و ئه‌مه‌یش به مانای پێشێل كردنی مافی كورده و قابیلی قه‌بووڵ نییه.
كه‌مال بۆرقای گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات و كۆتایی به توندوتێژی بهێنێت ئه‌وا پێویسته وه‌كو هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی دان به مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماكیدا بنێت و ئه‌م مافه له لایه‌ن یاسایه‌وه گه‌ره‌نتی بكرێت.




