كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستووری توركیا به‌بێ ئه‌نجام بوو

ئه‌نقه‌ره - KDP.info/ رۆژی سێ شه‌ممه كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستووری نوێ توركیا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له سه‌ر مافی ئازادی په‌روه‌رده و مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماكی و به ره‌سمی ناساندنی زمانی كوردی كۆ بوویه‌وه به‌ڵام به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه به‌شداربووه‌كان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی تی ئار تی بڵاویكرده‌وه كه رۆژی سێ شه‌ممه له هۆڵی په‌رله‌مانی توركیا كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستووری نوێ توركیا به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له سه‌ر مافی ئازادی په‌روه‌رده، مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماكی و به ره‌سمی ناساندنی زمانی كوردی كۆ بوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له پارتی گه‌لی كۆماری و پارتی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی توركی ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان له دژی ئه‌و خاڵانه و گفتوگۆ كردن له سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌ربڕیوه و به هۆی ئه‌م ناڕهزایهتییانهیشهوه دهمقاڵه رووی داوه.
به‌رده‌وام كردنی دهمقاڵهكه بووه‌ته هۆكاری به‌جێ هێشتنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی جه‌هه‌په و مهههپهیهوه بۆیه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهاتووه.




