حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل UNDP په‌ره پێده‌دات
هه‌ولێر- KDP.info/ به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌ی UNDP له عیراق د. ئاده‌م عبدلمولا كه ئێستا به سه‌ردانێكی مه‌یدانی له هه‌رێمی كوردستانه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به گشتی و UNDP به‌تایبه‌تی , له‌گه‌ل د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان دوپات ده‌كاته‌وه.
كار‌و چالاكییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان له گه‌ل شاندی نابراو تاوتۆكرا. سه‌ردانی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی رێكخراو ناوبراو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. د. ئاده‌م عبدلمولا ستایشی رۆلی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد له بواری په‌ره‌پێدان به كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌لایه‌تی و به‌رێوه‌چونی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان به په‌نابه‌رانی رۆژ ئاوای كوردستان و په‌نابه‌رانی سوریا به گشتی.
ئاژانسی UNDP كه به‌شێكی گرنگی رێكخراوی نهتوهیهكگرتوهكانه, له ئێستادا چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ك بریاریشه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت
كۆبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بونی زاگرۆس فتاح به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و حیدر مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدان به‌رێوه چوو .




