کەرکووک.. لە سێ مانگی رابردودا (16) ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دزراوە

کەرکووک – KDP.info / لە سێ مانگی رابردودا (16) ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دزراوەو ئۆتۆمبێلە دزراوەكانیش ئەو ئۆتۆمبیلانەن كە لە نێو گەڕەكو لەبەردەم ماڵاندا رادەگیرێت. لێپرسراوی نوسینگەی دزینی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لەكەركووك راگەیاند : ئەو ئۆتۆمبێلانەی دزراون لە جۆری (ئێكسنت و ئەلەنترا)یەو كۆدێكی نهێنی لەسەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكان هەیە كە دەبردرێتو دواتر لەسەر كۆدەكە سویچ دروستدەكرێت لەو رێگەیەوە دەیدەزن. ئاماژەی بەوەشدا كە دزیەكان بەزۆری لە سنوری بنكەی پۆلیسی میقداد و رەحیماوا روودەدات. موقەدەم هومە بۆ کەرکووک ناوی ئەوەشی راگەیاند: كە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیاندا دەركەوتوە %90ی ئۆتۆمبێلە دزراوەكان رەوانەی وڵاتێكی دراوسێ دەكرێت. هۆشداریشی دایە هاووڵاتیان كە كامێرای چاودێری لەپێش ماڵەكانیان دابنێن و ئاگاداری ئۆتۆمبێلەكانیان بن.




