پاسێكی گەشتیاری عێراقی له ئێران وه‌رگه‌ڕا و له دەره‌نجامدا 16 كه‌س گیانیان لەدەستدا

قوم – KDP.info / پیشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشەممە، پاسێكی گەشتیاری عێراقی له ئێران وه‌رگه‌ڕا و له دەره‌نجامدا 16 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی 20 كه‌سیش برینداربوون. سایتی ئیسنای ئێرانی رایگه‌یاند: پاسەکە كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری عیراقی هه‌ڵگرتبوو له شاری قومه‌وه به‌ره‌و شاری خوزستان لە رێگابوو، ، له ڕێره‌وی خۆی لایداوه و وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامدا 16 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 20 كه‌سیش برینداربوون و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه كه برینی چوار كه‌سیان سه‌خته. به پێی لێكۆلینه‌وه‌كان کە وەک بەپرسانی هاتووجۆ خستویانەتەروو ، شوفێری پاسه‌كه لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلەکەی خه‌وی لێكه‌وتووه و له ئه‌نجامدا كونترۆڵی خۆی له ده‌ستداوه و بەهۆیەوەش رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتوته‌وه و ئه‌و هاووڵاتیه عراقیانه شیعە مەزهەب بوونە و، به مه‌به‌ستی سه‌ردانی شوێنه ئایینیه‌كان، سه‌ردانی ئێرانیان كردووه..




